www.ddan.org
ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر ئایا قه‌ت خۆت یان که‌سێک که بیناسیت ئازارێکی درێژخایه‌نی چه‌شتبێت له شه‌ویلگه‌ی، ده‌موچاوی ،سه‌ری ،ملی یان شانه‌کانی؟ ئه‌م ئازاره له‌وانه‌یه به‌هۆی ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبولهریوه بووبێت.
ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر چییه؟ جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبوله‌ر ناوی ئه‌و جومگهیهیه که که‌وتووه‌ته ته‌نیشتی سه‌ر ،ته‌نها له پێشه‌وه‌ی گوێیه‌کان .ئه‌م جومگه‌یه شه‌ویلگه‌ی خواروو ده‌به‌ستێته‌وه به که‌له‌ی سه‌ر .ئه‌م جومگه‌یه یارمه‌تی شه‌ویلگه‌ی خواروو ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی که‌مێک بخولێته‌وه ،به‌ره‌وه پێشه‌وه بخلیسکێت و بهرهوتهنیشتهکانیش بجوڵێت ،له‌به‌ر ئه‌وه به یه‌کێک له جومگه ئاڵۆزه‌کانی له‌شی مرۆڤ داده‌نرێت .ئه‌م جومگه‌یه پێکه‌وه له‌گه‌ڵ ماسولکه و ژێیه‌کانی تر یارمه‌تی مرۆڤ ده‌ده‌ن بۆ جوینی خواردن ،قوتدانی خواردن ،قسه‌کردن و باوێشکدان .کاتێک گرفتت هه‌بێت له‌گه‌ل ماسولکه ،ئێسک یان هه‌ر شانه‌یه‌کی تری ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌ی ئه‌م جومگه‌یه ئه‌وا له‌وانه‌یه گرفتی ناڕێکیی جومگه‌ی تێمپۆرۆماندیبولهرت هه‌بێت.