خوێن لێهاتنی پووک

Page 1

‫‪www.ddan.org‬‬

‫خوێن لێهاتنی پووک‬ ‫پووک بێکهاتووه له نه‌رمه شانه‌یه‌ک که به‌شێک له ئێسکی هه‌ڵگری ددانه‌کانی داپۆشیوه له‌گه‌ڵ ملی‬ ‫ددانه‌کان‪ .‬ئه‌م شانه‌یه زۆر توند و به‌هێزه به به‌راورد له‌گه‌ڵ شانه‌کانی تری ناوپۆشی ده‌م‪ ،‬له‌به‌ر ئه‌مه که ئه‌م‬ ‫شانه‌یه تایبه‌تمه‌نده له کرداری جویندا‪ .‬له کرداری جویندا ئه‌م شانه‌یه ڕووبه‌ڕووی هێزی لێکخشانی جوین‬ ‫ده‌بێته‌وه‪ .‬ئه‌گه‌ر ئه‌م شانه‌یه هێنده توند و به‌هێز نه‌بوایه ئه‌وا هه‌ر له ته‌مه‌نێکی زۆر که‌مدا ئه‌م شانه‌یه‬ ‫ده‌کشا و داخورانی ئێسكی هه‌ڵگری ددانه‌کان و له‌قین و فه‌وتانی ددانه‌کانی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنا‪ .‬که‌واته له‬ ‫کرداری ئاسایی ڕۆژانه‌ی جوین و ئاخاوتندا ئه‌م شانه‌یه ده‌توانێت زۆر ته‌ندروستانه فرمانه‌کانی خۆی‬ ‫به‌جێبهێنێت به بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێکی لێ بکه‌وێت‪ .‬به هه‌وکردنی‪ ،‬ئه‌م شانه‌یه الواز ده‌بێت و ئه‌رکی فرمانی‬ ‫خۆی وه‌کو پێوست جێبه‌جێ ناکات‪ .‬یه‌کێک له نیشانه‌کانی هه‌وکردنی پووک خوێن لێ هاتنه‪.‬‬ ‫له دیارترین نیشانه‌کانی هه‌وکردنی پووک خوێن لێهاتنه‪ .‬ئه‌م خوێن لێهاتنه به زۆری له‌کاتی یان پاش ددان‬ ‫شتن یان نان خواردن به‌دی ده‌کرێت‪ .‬جاری واش هه‌یه خوێن به‌ربوونه‌که له خۆوه ده‌بێت به بێ ئه‌وه‌ی‬ ‫پووک هیچ شتێکی بهرکبکهوێت‪ ،‬له‌م باره‌دا نه‌خۆشه‌که له‌کاتی بهخهبهربوونهوهدا تامی ده‌می ده‌گۆڕدرێت یان‬ ‫ده‌می تامی خوێنی لێدێت‪ .‬زۆر خوێن لێهاتنی پووک مانای ئه‌وه نییه که پووک زۆر به خراپی هه‌وی‬ ‫کرووه‪ ،‬جونکه هه‌ندێ جار ته‌نها لێواری پووک هه‌وده‌کات ده‌بێت هۆی ئه‌وه‌ی خوێنێکی زۆری لێبێت‪ .‬خوێن‬ ‫لێهاتنی پووک زیاد ده‌کات به به‌کارهێنانی چه‌ند ده‌رمانێک که بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفتی مه‌یینی خوێن‬ ‫به‌کارده‌هێنرێت‪.‬‬ ‫له هه‌ندێ قۆناغی ته‌مه‌ندا به تایبه‌تی له ئافره‌تاندا خوێن لێهاتنی پووک زیاد ده‌کات ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی‬ ‫له‌م قۆناغانه‌دا پووک زۆر هه‌ستیار دبێت بۆ پالکی ددان (پالکی ددان‪ :‬بریتیه له کۆبوونه‌وه‌ی به‌کتریا له‌سه‌ر‬ ‫ددان)‪ .‬له قۆناغه‌کانی پێگه‌یشتن و ماوه‌ی که‌وتنه سه‌ر سوڕی خوێن و دووگیانی و وه‌رگرتنی ده‌رمانی دژه‬ ‫دووگیانی‌دا‪ ،‬گۆڕان له پووکدا ڕووده‌دات‪ .‬ئه‌م گۆڕانانه‌ش بریتین له زۆر بوونی بۆریچکه‌ی خوێن و‬ ‫ئاوسانی پووک‪ .‬ئه‌مه‌ش وا ده‌کات پووکی هه‌وکردوو زیاتر بئاوسێت و زیاتر خوێنی لێبێت‪.‬‬ ‫له‌کاتی سه‌ردانکردنی پزیشکی دداندا‪ ،‬پزیشکی ددان بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت پووکت هه‌وی کردووه یان نا په‌نا‬ ‫ده‌باته به‌ر ئامێرێکی تایبه‌ت که به‌هێواشی به‌ناو ئه‌و ته‌نگه‌یه‌ی که له‌نێوان پووک و ددانه‌کاندا هه‌یه ده‌بات‪.‬‬ ‫ئه‌م جۆره پشکنینه به‌کار ده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت به‌م کرداره پووک خوێنی لێ دێت یان نا؟ ئه‌م‬ ‫جۆره پشکنینه زۆر به‌کاره چونکه جاری وه‌ها هه‌یه شێوه و ڕه‌نگی پووک زۆر ئاساییه هه‌رچه‌نده‬


‫ههویشی کردبێت!‪ .‬پووکی هه‌وکردوو خوێنی لێ دێت بۆیه پزیشکی ددان په‌نا ده‌باته به‌ر ئه‌م جۆره‬ ‫پشکنینه‪ .‬هه‌روه‌ها پاش ئه‌وه‌ی پزیشکی ددان چاره‌سه‌ری پووکت ده‌کات‪ ،‬بۆ نمونه به پاککردنه‌وه‌ی‬ ‫ددانه‌کانت‪ ،‬له مهوعدێکی تردا هه‌مان ئامێر به‌کارده‌هێنێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌وکردنی پووکه‌کانت‪ .‬ئه‌گه‌ر‬ ‫پووکه‌کانت هێشتا هه‌ر خوێنیان لێ بێت مانی ئه‌وه‌یه که هه‌وکردنی پووکه‌کانت به‌رده‌وامه و پێویستی به‬ ‫بایهخیپێدانی زیاتر هه‌یه که له کۆتایی ئه‌م بابه‌ته‌دا ئه‌م بایه‌خپێدانانه باسی ده‌که‌ین‪.‬‬

‫هۆکاره‌کانی تر‬ ‫برینداربوونی پووک به‌هۆی که‌ره‌سته‌ی تیژه‌وه وه‌کو توند به‌کارهێنانی فڵجه‌ی ددان یان پارچه خۆراکی‬ ‫ڕه‌ق و تیژ که ده‌چه‌قێت به پووکدا وه‌کو بسته و چه‌قاله‪.‬‬ ‫سووتانی پووک به‌هۆی خواردن و خواردنه‌وه‌ی گه‌رم‬ ‫هه‌ندێ جۆری تری نه‌خۆشی پووک که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا به‌شێکی زۆر له پووک‬ ‫بفه‌وتێنێت و پووک بریندار بکات‪.‬‬ ‫که‌می ڤیتامین سی و هه‌ندێ جۆری نه‌خۆشی وه‌کو شێرپه‌نجه‌ی خوێن و نه‌خۆشی مه‌یینی خوێن‬

‫چاره‌سه‌ر‬ ‫چاره‌سه‌رکرنی هه‌وکردنی پووک چاره‌سه‌ری خوێن لێهاتنی پووک ده‌کات‪ .‬چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م هه‌وکردنه‬ ‫په‌یوه‌سته به‌م بایه‌خ پێدان و ڕێنماییانه‌ی الی خواره‌وه‪:‬‬ ‫‪ /1‬شتنی ددانه‌کان ڕۆژی دووجار به‌الی که‌مه‌وه به به‌کارهێنانی فڵچه و هه‌ویری ددان‬ ‫‪ /2‬به‌کارهێنانی ده‌زووی پزیشکی ددان پێش ددان شتن و فڵچه‌ی تایبه‌تیی نێوان ددانه‌کان‬ ‫‪ /3‬سه‌ردان کردنی پزیشکی ددان شه‌ش مانگ جارێک به‌الی که‌مه‌وه‬


Issuu converts static files into: digital portfolios, online yearbooks, online catalogs, digital photo albums and more. Sign up and create your flipbook.