www.ddan.org
چی ده‌بێت بکه‌یت؟ پزیشکی ددانه‌که‌ت و نه‌شته‌رگه‌ری ده‌مت پارچه‌یه‌کی بچوک له کرێشه (شاش) له‌سه‌ر برینه‌که‌ت داده‌نێت بۆ ئه‌وی خوێن به‌ربوونه‌که له‌و جێگه‌یه‌دا بوه‌ستێنێت بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێن مه‌یینه‌که به‌رده‌وام بێت .ده‌بێت پارچه کرێشهکه له جێگه‌که‌یدا بمێنێته‌وه بۆ ماوه‌ی کاتژمێرێک به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی چه‌ند پارچه کرێشهکه خوساووه .په‌ستانێکی به‌رده‌وامی نه‌گۆڕ بخه‌ره‌سه‌ر پارچه کرێشهکه به هۆی جووتکردنی ددانه‌کانی سه‌روو و خواروو .ئه‌گه‌ر خوێن له جێگه‌ی برینه‌که به‌رده‌وام بوو پاش کاتژمێره‌که ئه‌وا پارچه‌یه‌کی تر له کرێشه له‌و جێگایه دابنێ وه‌کو جاری پێشوو بۆ ماوه‌ی کاتژمێرێکی تر به‌هه‌مان په‌ستان. پشوو بده و سه‌رت به‌رز ڕاگره .پشوودان جوڵه‌ی سوڕی خوێن هێواش ده‌کات .ئه‌مه‌ش یارمه‌تی خوێن وه‌ستان و زووتر چاک بوونه‌وه‌ی برینه‌که ده‌دات .فڵچه و ده‌زووی پزیشکیی ددان ئاسایی به‌کاربهێنه ،به‌اڵم به‌کارهێنانیان له جێگه‌ی برینه‌که دوور بخه‌ره‌وه و بڕێک ئاوی که‌م به‌کاربهێنه بۆ له‌ده‌م وه‌ردان .ئه‌گه‌ر خوێن به‌ربوون هه‌ر به‌رده‌وام بوو پاش دوو کاتژمێر یان زیاتر ئه‌وا په‌یوه‌ندی بکه پزیشکی ددانه‌که‌ته‌وه. یه‌ک ڕۆژ پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌که ،ئاوی شله‌تێن له‌سه‌رخۆ له ده‌م وه‌ربده .پزیشکی ددانه‌که‌ت ئامۆژگاری ده‌کات به تێکردنی نیو که‌وچک چا خوێ بۆ په‌رداخێک ئاوی شله‌تێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌مت وهربدهیت .ڕۆژی 4یان 5جار ئاو له ده‌م وه‌ربده بۆ ماوه‌ی 3یان 4ڕۆژ.
چی نابێت بکه‌یت؟ /1له ماوه‌ی 44کاتژمێری یه‌که‌م دا نابێت ئاو له‌ده‌م وه‌ر بده‌یت ،ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تام و بۆنی ده‌مت زۆر ناخۆشیش بێت /4نابێت پارچه کرێشهکه بجوویت یان برینه‌که بمژیت /3نابێت ئیشی قورس بکه‌یت له یه‌که‌م دوو ڕۆژی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌ت /4دووربکه‌وه‌ره‌وه له خواردنه‌وه‌ی گه‌رمیی وه‌ک چا و قاوه .ئه‌گه‌ر سوپێکت خوارد ،له پێشدا ساردی بکه‌ره‌وه .شله‌مه‌نی گه‌رم جوڵه‌ی سوڕی خوێن له‌و جێگه‌یه‌دا زیاد ده‌کات برینه‌که ده‌ست ده‌کات به خوێن به‌ر بوون.